
وێنه‌ی دكتۆر جه‌مال و دایكی
"جه‌مال انور" هه‌ژاری و بێ باوكی ڕێگرنه‌بوو له‌به‌رده‌م خولیا‌و ئامانجه‌كانی و به‌رده‌وام بوو، بۆیه بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ست هێناو بووه جێگای شانازی بۆ شاری ته‌ق ته‌ق.
ژیاننامه‌ی دكتۆر "جمال"
ناوی سیانی (جه‌مال انور طه)یه، له ساڵی 1980 له‌دایك بووه، له
ساڵی 1986 ده‌ستی به‌خوێندن كردووه له قۆناغی سه‌ره‌تایی، له‌ساڵی 1992 خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو
كردووه، له‌ساڵی 1993 ده‌ستی به‌خوێندنی قۆناغی
ناوه‌ندی كردووه، وه له‌ساڵی 1998 قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو
كردووه،
له‌ساڵی 1999 له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌كۆلێژی
كارگێڕی و ئابوری ناوی هاتۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ژاری خێزانه‌كه‌یان و خۆشه‌ویستی
و په‌رۆشی بۆ زمانی ئینگلیزی چوه‌ته په‌یمانگا له‌به‌شی زمانی ئینگلیزی و ده‌ستی به‌خوێندن
كردووه، وه له‌ساڵی (2000) په‌یمانگای ته‌واو كردووه‌و بوه‌ته مامۆستا له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، له ساڵی (2004) چۆته‌وه به‌ر خوێندن له‌زانكۆی كۆیه به‌شی
(ئینگلیزی)و پله‌ی (یه‌كه‌م)ـی به‌ده‌ست هێناوه له‌نێوان زیاتر له (85)خوێندكار
له‌به‌شی ئینگلیزی، دواتر بوه‌ته یاریده‌ده‌ری مامۆستا‌و له‌زانكۆی كۆیه وانه‌ی
وتۆته‌وه،
دواتر له‌ساڵی (2009) ده‌ستی به‌خوێندنی ماسته‌ر
كردووه، له‌ساڵی (2011) به‌سه‌ركه‌وتووانه بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ست
هێناوه، له‌ساڵی (2013) ڕۆشتووه بۆ زانكۆی سلێمانی و له‌وێدا وه‌ك مامۆستا به‌رده‌وام
بووه له وانه وتنه‌وه‌و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه،
دواتر له‌ساڵی (2014) له به‌رنامه‌ی ((Full Brightهه‌ڵبژێردرا
و چووه‌ته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ساڵی (2015) ده‌ستی به‌خوێندنی
دكتۆرا كردووه له‌زانكۆی سلێمانی و له‌ساڵی (2019)دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌پله‌ی (نایاب) به‌ده‌ست
هێناوه،
دكتۆر جه‌مال له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق ڕایگه‌یاند: "وه‌ك كوڕه هه‌ژارێكی شاری ته‌ق ته‌ق هه‌میشه شانازی به خه‌ڵكی شاره‌كه‌م ده‌كه‌م و هه‌رگیز ته‌ق ته‌ق له‌بیرناكه‌م، چونكه من له‌وێ له‌دایك بووم و خوێندنم ته‌واو كردووه‌و هه‌رچیه‌ك پێم بكرێـت بۆ شاره‌كه‌م له‌خزمه‌ت دام".
داڕشتنی بابه‌ت/ محمد جمال - پایان پێشڕه‌و
درێژە»
بەنداوی
دوکان دوایین هۆشداریی دەدات و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات بۆ چۆڵکردنی
ناوچەکانی دەوروبەری زێی دوکان و نەکەوتنەوەی زیانی گیانی، ئەوەش بەهۆی پڕبون و
سەرڕێژبونی ئاوی بەنداوەکەوە.
سەرچاوەیەک
لە بەنداوی دوکانه‌وه رایگەیاند: بەهۆی پڕبوون و سەرڕێژ بوونی
بەنداوەکەوە، دوایین هۆشدارییان لە پلەی (جیم) داوەتە ناوچە گەشتیارییەکان و
پڕۆژەکانی دەوروبەری سەر زێی بچوک بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە و نەکەوتنەوەی زیانی گیانی
لە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە.
ئاماژەی
بەوەکرد؛ هۆشدارییەکە بۆ خاوه‌ن پڕۆژە گەشتیارییەکانە بۆ ئەوەی ناوچەکانیان چۆڵ
بکەن و زیانی گیانی لێنەکەوێتەوە".
سەرچاوەکە
ئاشکراشی کرد؛ ئاوی بەنداوەکە زۆر زیادیکردوە سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری ئاوەکە لە
دەرچەی (سپێڵ وەی) دەڕوات ناچارن بەشێکی زیاتر ئاو بەربدەنەوە، لەئێستا (400) مەتر
سێجا ئاو لە بەنداوەکە بەردەدرێتەوە و ناچارن (600) مەتر سێجای دیکە بەربدەنەوە و
بەوەش لەهەر چرکەیەکدا (1000) مەتر سێجا ئاو بەردەدرێتەوە و ترسی هەیە زۆربەی
پڕۆژە کشتوکاڵی و گەشتیارییەکان لەگەڵ خۆی رابماڵێی.
وتیشی
:"زیانی مادیی زۆر لە پڕۆژەکان دەکەوێتەوە، هۆشدارییەکە بۆ ئەوەیە زیانی
گیانی نەکەوێتەوە".
Source - Sbeiy
درێژە»
ئەندازیارێکی بەنداوی دووکان: 22 سانتیمەتری ماوە سەرڕێژ بێت
ئەندازیارێكی بەنداوی دووكان باس لەوە دەكات،
ئەمشەو یان سبەی بەنداوەکە بەتەواوتی پڕ ئاو دەبێت چونكە "تەنیا 22 سانتیمەر
ماوە سەرڕێژ بێت".
رێڤان بورهان، ئەندازیار لە بەنداوی دووكان رايگەیاند، زۆریی بارانبارینی رۆژی رابردوو بووە هۆی ئەوەی
ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو زیاد بكات و گوتیشی
"لەماوەی 24 كاژێردا 38 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرزبووەتەوە".
ئەو ئەندازیارەی بەنداوەكە ئەوەشی خستەڕوو،
ئێستا بەنداوەكە شەش ملیار و 940 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدایە، واتە تەنیا 60
ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پێویستە بۆ پڕبوونی تەواوەتی. رێڤان بورهان گوتیشی
"ئاوی بەنداوەكە 510.78 مەتر لە ئاستی رووی
دەریاوە بەرزرە و بەپێی پێشبینییەكانیشمان ئەمشەو یان سبەی بەنداوەكە سەرڕێژ
دەبێت".
بەنداوی دووكان لە ساڵی
1959 لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی وەك یەكەم بەنداو لەسەر ئاستی عێراق
دروستكراوە، تەواوی بەنداوەكە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ئێستا شەش ملیار و940
ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە. لەكاتی دروستكردنی بەنداوەكەوەش تاوەكو ئێستا
بەنداوەكە یەكجار پڕبووە، ئەوەیش ساڵی 1988بووە.
Source - Rudaw
درێژە»
بەڕێوەبەرى
بەنداوى دوکان ڕایگەیاند، ئاوی بەنداوی دوکان بە بڕێکی زیاتر بەردراوەتەوە و
پێشبینی دەکرێت مەترێک ئاستی ئاوی زێی بچوک بەرزبێتەوە.
حەمە
تاهیر مەولود بەڕێوەبەرى بەنداوى دوکان ڕایگەیاند، لەماوەى ڕابردوودا ڕۆژانە تەنیا
٢٦٠ مەتر سێجا ئاو بەردەدرایەوە لە چرکەیەکدا، بەڵام لەئێستادا ٣٥٠ مەتر
بەردەدرێتەوە و ئەمەش بەهۆى زیادبوونى ئاستی ئاوی بەنداوەکەوەیە.
هاوکات
بەرپرسانی ئیداری سنورەکەش هۆشدارییان داوەتە، شوێنە گەشتیارییەکان و کارگەکانی
چەو و لم و گوندەکانی نزیک زێی بچوک بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانیان لە نزیک ڕووبارەکە
دووربخەنەوە، بۆ ئەوەی زیانیان بەرنەکەوێت.
هاوکات
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کۆیە ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی
ئەمڕۆوە، ئاوی بەنداوی دوکان بەردراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت نزیکەی مەترێک ئاستی
ئاوی زێی بچوک بەرزببێتەوە و بگاتە ئاستێک کە لە ساڵی ١٩٨٨ دا تۆمارکراوە.
لە
لایەکی دیکەوە، فەرهاد مەولود، سەرۆکی شارەوانی تەق تەق بە دیجیتال میدیای ئێن ئاڕ
تی ڕاگەیاند، چاوەرێ دەکرێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاستی ئاوی زێی بچوک مەترێک
بەرزبێتەوە و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر هاوڵاتیان نابێت و بڕیارە تیمێکی ئەندازیاری
لە هەولێرەوە سەردانی تەق تەق بکات.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە (٢٦ی ئازاری ٢٠١٩) شارەوانیی قەزای دوکان هۆشداری دایە هاوڵاتییان و خاوەنی چێشتخانە و ڤێلا و خانوو و کەپر و
باخ و سەرجەم پرۆژە گەشتیاری و بازرگانییەکانی سنوری شارەوانییەکە، كە دەكەونە سەر
زێی بچووك. بەهۆی بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و
بەردەوامیی وەرزی بارانبارین، چاوەڕواندەکرێت بەنداوەکە زووتر پڕ ببێت و، بڕی
دەرچوونی ئاوی بەنداوەکە لە دەستی ئەوان نەمێنێت و لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
Source - NRT
درێژە»
"ئاوی دەربەندیخان 65 سانتیمەتر و دووكانیش 23 سانتیمەتر
زیادیكردووە"
بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەشێك لە بەنداوەكانی ئێران و بارانبارینی چەند رۆژی
رابردوو، ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان لە 24 كاژێری رابردوو
وەك بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بەشێوەیەكی
بەرچاو زیادیكردووە".
ئەكرەم
ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی
راگەیاند، ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان بەشێوەیەكی بەرچاو
زیادیكردووە و گوتی "جگە لەو بارانەی لە چەند رۆژی رابردوو باریووە، ئەمڕۆ
سێشەممە ئێران بەشێك لە ئاوی بەنداوەكانی بەردایەوە و بەو جۆرەش لە 24 كاژێردا
ئاوی دەربەندیخان 65 سانتیمەتر و دووكانیش 23 سانتیمەتر زیادیكردووە، ئەو
زیادكردنەش لەو ماوەكەمەدا زۆر زۆرە".
بەڕێوەبەری
گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو پێشبینی دەكرێت "لە
ناوەڕاستی مانگی چواردا بەنداوی دوكان سەرڕێژ بكات و بەتەواوەتی پڕبێت".
لە
هەرێمی كوردستاندا 17 بەنداوی گەورە و بچووك هەیە، هەریەك لە بەنداوەكانی دوكان و
دەربەندیخان بە بەنداوە گەورەكانی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێن، بەنداوی دوكان
نزیكەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت و بەنداوی دەربەندیخانیش سێ ملیار مەتر
سێجا ئاو دەگرێت.
بەنداوی
دوكان لەساڵی 1959 لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی وەك یەكەم بەنداو لەسەر ئاستی
عێراق دروستكراوە.
بەنداوی
دەربەندیخان لە ساڵی 1961 لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی دروستكراوە.
Source - Rudaw
درێژە»
له ناحییه‌ی ته‌ق ته‌ق
رێ‌و شوێنی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لافاو گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه‌ش
دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییانی سنووره‌كه كه ئه‌و رێژه بارانه‌ی باریووه هیچ
زیانێكی نابێت.
له‌وباره‌یه‌وه حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق
ته‌ق رایگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌پۆلی بارانه‌ی له 24كاتژمێری رابردووه‌وه
هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه لیژنه‌ی ته‌واومان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر
حاڵه‌تێكی له‌ناكاو پێكهێناوه و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی
ته‌ق ته‌ق به‌هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق و به‌رگری شارستانی ته‌ق
ته‌ق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان له چه‌ند شوێنێك ده‌سپێكردووه.
وتیشی: به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانی لافاو به تێكه‌ڵه
رێژكردنی به‌شێك له شه‌قامی كۆرنیش له شاخی قه‌لان و پركردن و دانانی فه‌رده و
كیسی پڕ له لم و خۆڵ دانراوه.
هاوكات دڵنیایشی دایه هاووڵاتییانی سنووره‌كه و رایگه‌یاند، ئه‌و رێژه بارانه‌ی
كه له چه‌ند سه‌عاتی رابردوو له زێیی بچو‌وكدا كۆبووه‌ته‌وه، زیان به گه‌ڕه‌كه‌كانی
ته‌ق ته‌ق ناگه‌یه‌نێت و
ته‌نها بووه‌ته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌شێك له شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان و كێڵگه
كشتوكاڵییه‌كان و كێڵگه‌په‌رله‌وه‌رییه‌كانی نزیك زێی بچووك.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و تیم و دامه‌زراوه حكومی و
مه‌ده‌نییانه‌شی كرد، كه‌له شه‌وی رابردووه وه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابوون،
به‌تایبه‌تی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و تیمی غه‌واس و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی
ته‌ق ته‌ق و پۆلیس و ئاسایش و تیمی مه‌له‌وانی خێرخوازی ته‌ق ته‌ق و تیمی مه‌له‌وانی
ئاگرین .
درێژە»
وێنه و ڤیدیۆی ئه‌مڕۆ (25/3/2019)ی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی بچووك.
كامێرا و مۆنتاژ: پایان پێشڕه‌و
درێژە»
وێنه‌ی ئێستای به‌نداوی دوكان
له
24 سه‌عاتی ڕابردودا له دوكان 24 ملم باران باریوه.
ئه‌ندازیار محمه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان ڕايگه‌یاند :ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان به‌به‌راورد به پارساڵ هه‌شت مه‌تر به‌رزتره‌و
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردووش‌دا 24 ملم باران باریوه، كۆی باران بارینی ئه‌م
ساڵیش له دوكان 795 ملم بووه،
وتیشی: له كۆی حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا له ئێستا
شه‌ش ملیار‌و چوارسه‌د ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا هه‌یه، به‌رده‌وامیش
له یه‌ك چركه‌دا 579 مه‌ترسێجا ئاو دێته ناو ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌نداوی دوكان وتیشی: دوو مه‌تر ماوه به‌نداوی دوكان سه‌رڕێژ بكات، هیچ گرفت و
مه‌ترسیش له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه نییه.
Source- puk media
درێژە»